ئەمریکا لە پەیمانێکی ئەتۆمی لەگەڵ ڕووسیا کشایەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە پەیمانی نەهێشتنی مووشەکە ئەتۆمییە مامناوەند مەوداکان کە لەگەڵ ڕوسیا واژۆی کردبوو کشایەوە.


ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیمانی نەهێشتنی مووشەکە ئەتۆمییە مامناوەندمەوداکان کە ساڵی ١٩٨٧ لەگەڵ ڕوسیا واژۆی کردبوو کشایەوە.

ئەم پەیمانە ساڵی ١٩٨٧ لە نێوان میخائیل گۆرباچۆڤ دوایین ڕێبەری سۆڤیەت و ڕۆناڵد ڕەیگان سەرۆک کۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا واژۆکراوە، کە بەرهەمهێنانی مووشەکە مامناوەند مەوداکان کە مەودای نێوان ٥٠٠ کم بۆ پێنج هەزار و ٥٠٠ کم دەبڕن قەدەغە دەکات.

لەدەستپێکی ئەمساڵدا ئەمریکا و ناتۆ ڕوسیایان تۆمەتبارکرد کە ئەم پەیمانەی پێشلکردووە و مووشەکێکی لەو جۆرەی بەرهەمهێناوە، کە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیی هەیە، بەڵام ڕوسیا ڕەتیکردەوە.

د.ع