ئەمریکا هۆشداریی دەدات

باڵیۆزخانەی ئه‌مریكا لە بەغدا هۆشداری دایە هاوڵاتیانی خۆی لە عێراق و له‌زیادبونی ئاڵۆزییه‌كان ئاگاداری كردنه‌وه‌، داواشی لە ئەمریکییەکان کرد، لەم کاتەدا سەردانی عێراق نەکەن.


دوێنێ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگه‌یاند:"ئامۆژگاریی سەرجەم هاوڵاتیانی ئەمریکا دەکەین له‌ زیادبوونی ئاڵۆزییەکان لە عێراق، دەبێت لەو بارەیەوە ئاگاداربن".

لە بەیاننامەکەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکا کراوە، کە لەم کاتەدا سەردانی عێراق نەکەن، هاوكات داواشی لە هاوڵاتییانی خۆی لە عێراق كردووه‌ بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی باڵیۆزخانەکە بکەن لە بەشی خزمەتگوزاریی تایبەت بە هاوڵاتیانی ئەمریکا.

ش.ف