ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق خراونەتە پلەیەکی بەرزی ئامادەباشییەوە و ئامادەن بۆ هەر هەڕەشەیەک، کە لەلایەن هێزەکانی گرێدراو بە ئێرانەوە بکرێتە سەریان.


شەوی ڕابردوو، سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە،"هێزەکانمان لە عێراق خراونەتە پلەیەکی بەرزی ئامادەباشییەوە، بەهۆی بوونی هەڕەشە لەلایەن ئەو هێزانەوە کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەکرێن لە ناوچەکەدا".

ئاماژە بەوەش کراوە"هەڕەشەکان بۆسەر سوپای ئەمریکا لە عێراق پێدەچێت کتوپڕ و چاوەڕواننەکراو بن، بۆیە چاودێریی دەکەین".

ش.ف