ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا و ئیسرائیل دەستیان بە مانۆڕی سەربازی هاوبهشکرد، کە هەزاران سەرباز و ١٢ کەشتی و ١٤٢ فڕۆکەی جەنگى جۆراروجۆر تێیدا بەشدارن، لەنێویاندا فڕۆکەی بۆمبڕێژکەر، كه توانای ئەتۆمی ههیه.
سوپاى ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ویلایهته یهكگرتوهكانی ئهمریكا و سوپاى وڵاتەکەمان دەستیان بە مانۆڕی سەربازی هاوبهش لەژێر ناوى بازاڵت ئۆکس کرد.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە مانۆڕەکەدا هەزاران سەرباز و ١٢ کەشتی و ١٤٢ فڕۆکەی جەنگى جۆراروجۆر تێیدا بەشدارن، لەنێویاندا فڕۆکەی بۆمبڕێژکەر، كه توانای ئەتۆمی ههیه.
باسلەوەشکراوە، مانۆڕی “بازاڵت ئۆکس” ھاوشێوەی دەستپێکردنی ھەڵمەت بۆ سەر ئامانجەکان و پرۆڤەکردنە لەسەر سیناریۆ ئاڵۆزەکان، لە هەمانکاتدا سیستەمی پەیوەندیکردن و فەرماندەیی هاوبەش و کۆنتڕۆڵکردن تێکەڵ دەکات.
جێگەى ئاماژەیە، دواى ئەوەى بنیامین ناتانیاهۆ بە سەرۆک وەزیرانى نوێى ئیسرائیل هەڵبژێردراوە، ئەمە یەکەم چالاکى سەربازى هاوبەشە لە نێوان سوپاى ئەمریکا و ئیسرائیل.
ئ.م