ئەمریکا: پێویستە دانوستانەکانی ئاستانە ڕابگیرێت

نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سوریا داوایکرد هێزەکانی ئێران لە سوریا بکشێنەوە، وتیشی: دانوستانەکانی ئاستانە شکستیان هێناوە و دەبێت ڕابگیردرێن.


جەیمس جفری، نوێنەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کاروباری سوریا، کە دوێنی بە ئاماژەدان بەوەی بەشێکی گرنگی ستراتیجی ئەمریکا کشانەوەی هێزە دەرەکیەکانە لەسوریا، وتی: چوونەدەرەوەی هێزەکانی ژێر فەرمانی ئێران لە سوریا سترتیجی ئێمەیە و لەو بوارەوە پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە، باوەڕمان ئەوەیە ئەوانەی پێویستە قسەکانمان ببیسن، بیستوویانە، ئەمە بەشێکی چارەسەری گشتی ئێمەیە بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکان لە سوریا.

جفری، لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژە بە شکستی دانیشینەکانی ئاستانە دەکات و دەڵێت: هیوامان ئەوە بوو ڕووسیا و ئێران و تورکیا، سێهەمین لیستی لیژنەی یاسای بنەڕەتی سوریا دیاریی بکەن، بەڵام نەیانتوانی، ئەوان تەنیا لێدوانێکیان دا کە ئاگربەستی ئیدلب ماوەتەوە، ئەو دانوستانانە شکستیان هێناوە، پێویستە ڕابگیرێت و ئەو کارە جارێکی دیکە بسپێڕدرێتە نەتەوە یەکگرتووەکان..

ش.ف