ئەمریکا چەند سزایەکی نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند

وەزارتی خەزێنەی ئەمریکا، ڕایگەیاند، کە وەزیزی ناخۆی ئێران، فەرماندەی پۆلیسی ئێران، پۆلیسی ئێران و چەندین کەسی دیکەی بۆ لیستی ئەو کەس و دامەزراوانەی زیاد کرد کە دەکەونە ناو لیستی گەمارۆکانی ئەمریکا لەسەر ئێران.


ئەمڕۆ وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ناوی نۆ کەس لە کاربەدەستانی ئێران و سێ دامەزراوەی ئەو وڵاتەی، بەهۆی پێشلکردنی توندی مافەکانی مرۆڤ و دەستهەبوونیان لە سەرکوتی خوێناوی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خستە لیستی گەمارۆکانی، لە چوارچێوەی سیاسەتی فشاری ڕەها بۆسەر ئێران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، لەو بارە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتوو: لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی پۆلیسی ئێران ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران کوژراون، کە نزیکەی ٢٣ کەسیان منداڵ بوون ئەو سزا نوێیانە بەسەر ئێراندا دەسەپێنن.

لەو لیستەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە، ئەم کەسانە بە تاوانی فەرمانی کوشتار و دەستهەبوونیان لە سەرکوتی توندی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک، ناویان خراوەتە لیستی گەمارۆکانەوە:

عەبدوڕەزا ڕەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆ

حسێن ئەشتەری فەرد، فەرماندە گشتی پۆلیس

محەمەد عەلی نوری نژا، جێگری هەماهەنگیی پۆلێس

حەمیدڕەزا ئشراق، جێگری حقوقیی پۆلیس

هابیل دەژویش، ناوەندی هاوکاریی پۆلیس

موحسێن فەتحی زادە، سەرۆکی پاراستن و زانیاری پۆلیس

یەحیا مەحمودزادە، جێگری بەرنامە و بۆدجەی پۆلیس

ئیوب سولەیمانی، جێگری پێشووی گشتی پۆلیس

حەسەن شاهوەرپوڕ، فەرماندەی سوپای وەلیعەسر

هەروەها سێ دامەزراوی سەربە پۆلیس و دەسەڵاتی ئێرانیش، پەیوەندیدار بەو کوشتارەوە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە کە زریتین لە؛

پۆلیسی ئێران

زندانی ناوەندیی تارانی گەورە

زیندانی قەرچەک

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ئەم کەسانە نە تەنها دەست بەسەر هەموو سامانەکانیانەوە لە ئەریکا دەگیرێت، هیچ هاوڵاتییەکی ئەمریکی بۆی نییە مامەڵە و هاوکاریی ئابورییان لەگەلدا بکات، جگە لەمەش، بانک و دامەزراوەکانی وڵاتانی دیکەش ڕێگەیان نادرێ هاوکاریی ئەم کەسانە بکەن، بە پێچەوانەوە، سزا دەدرێن و خۆشیان دەخرێنە لیستی گەمارۆکانەوە.

د.ع