ئەمریکا: ڕێگە نادەین تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکوری سوریا بکات

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکوری سووریا قبووڵ ناکەن.


چەند ڕۆژێکە ئەردۆغان و ئاکەپە بە توندی هەڕەشەی داگیرکاریی و هێرشی سەربازی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا دەکەن، ئەمڕۆ ئەمریکا بە فەرمیی وەڵامی هەڕەشەکانی تورکیای دایەوە.

مارک ئێسپەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین سوپای تورکیا بچێتە باکوری سوریا و ئەو قبوڵکراونییە، هیوادارین لەگەڵ تورکیادا بگەینە ڕێککەوتن.

ڕاشیگەیاند: ئاشکرایە ئێمە باوەڕمان وایە هەر کردەوەیەکی تاکلایەنە لەلایەن تورکیاوە جێی پەسەندکردن نابێت و ئەوەی کە ئێمە بیکەین بریتی دەبێت لە ڕێگریکردن لە هەر چوونە ناوەوەیەکی تاکلایەنەی سەربازیی، کە زیان بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا، تورکیا و هێزەکانی سووریای دیموکرات- قەسەدە بگەیەنێت.

س.ح