ئەمریکا کۆتایی بە پەروەردەکردنی فڕۆکەوانانی تورکیا هێنا

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد، کە کۆتایی بە پەروەردەکردنی فڕۆکەوانانی تورکیا هێناوە بۆ فێربوونی فڕۆکەوانی فڕۆکەکانی F-35 لە وڵاتەکەی.


بەهۆی هەڵوێستی تورکیا لەسەر سووربوونی بۆ کڕێنی سیستمی مووشەکی  S-400ی ڕوسی، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا قووڵبووەتەوە و هەروەک پێشتر ئەمریکا هەڕەشەی کردبوو، پنتاگون کۆتایی هێناوە بە پەروەردەکردنی فڕۆکەوانانی تورک بۆ فێرکردنی فڕۆکەوانی فڕۆکەی F-35ی ئەمریکی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، مایک ئەندێرسۆن وتەبێژی پنتاگون ڕایگەیاندووە: تا ئەو کاتەی وەزارەتی ئێمە هەبێت، چیتر فرۆکەوانەکانی تورکیا بۆیان نییە لە بنکەی ئاسمانی لوکەی بەشداری پەروەدەکان بکەن.

ئەمریکا پێشتریش هەڕەشەی لە تورکیا کردبوو ماوەیەکی بۆ دیاری کردبوو، کە لە کڕێنی سیستمی مووشەکی S-400ی ڕوسی پاشگەز ببێتەوە، ئەگەرنا ڕێگەی پێنادرێت ئەو چوار فڕۆکە F-35ـەیەی لە ئەمریکا کڕیویەتی، بیباتەوە خاکی خۆی.

س.ح