ئەمریکا کەشتییەکی دیکەی جەنگیی ڕەوانەی کەنداو دەکات

دوای هێرش بۆسەر دوو کەشتی لە دەریای عومان، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کەشتییەکی دیکەی جەنگی ڕەوانەی ئەو شوێنە دەکات کە هێرش کراوەتە سەر دوو کەشتییەکە.


فەرماندەیی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە "سنتکام" دەناسرێت لە ڕاگەیەندراوێکدا، ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی لایەنگری شەڕێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، بەڵام بۆ بەرگریی لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەوانە ئازادیی کەشتیوانیی، کەشتییەکی جەنگیی دیکەش دەنێرێتە ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا، لە ئێستادا، کەشتی جەنگی ماسۆن لە ڕێی دایە بەرەوە دەریای عومان.

د.ع