شەممە, 6 يون 2020 – 11:43 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەسەر دەنگدان بە بڕیارنامەی قەدەغەی ناردنی چەک بۆ لیبیا، کۆبووەوەوە و بە تێکڕای دەنگ ئەو بڕیارنامەیەی پەسەند کرد.
لە بڕیارنامەکەدا هاتووە: ئەمجومەنی ئاسایش بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ژمارە ١٩٧٠ی ساڵی ٢٠١١ کە قەدەغەی ناردنی چەکی بۆ لیبیا سەپاندووە و هەروەها بڕیارنامەکانی ٢٢٩٢ی ساڵی ٢٠١٦، ٢٣٥٧ی ساڵی ٢٠١٧، ٢٤٢٠ی ساڵی ٢٠١٨ و ٢٤٧٣ی ساڵی ٢٠١٩ لەسەر ڕەچاوکردنی قەدەغەی ناردنی چەک بۆ لیبیا، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی کۆنفرانسی بەرلین لە ساڵی ٢٠١٩، بڕیاریدا خالەکانی پێشبینی کراوی بڕیارنامەی ٢٤٧٣ی بۆ ماوەی ١٢ مانگی دیکە درێژبکاتەوە.
س.ح