ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم (PEN) لەسەر دەستگیرکردنی سێ ئەندامی کوردی خۆی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ناڕەزایەتیی نیشاندا و داوایکرد دەستوبرد ئازاد بکرێن.
دوێنێ دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هێرشێکی گەورەدا بۆسەر کۆنگرەی جڤاکی دیموکراتی-کەجەدە، هەڵیکوتایە سەر دەیان ماڵی سیاسەتمەداران، ڕۆژنامەنووسان و پارێزەرانی کورد و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دەستگیرکرد.
لەم هێرشەدا، محەمەد ئورسلەندی و سوڵتان مێرسین دوو نووسەری کوردی ئەندام لە ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم و هەردەم تاتلیسۆ پارێزەری مافەکانی مرۆڤیش دەستگیرکران.
لەسەر ئەم هێرشە و دەستگیرکردنی ئەندامانی کوردی، ئەنجومەنی جیهانی قەڵەم (PEN)، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەم کردەوەیەی دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و نیگەرانی خۆی لە زیندانی کردنی ئەندامانی دەربڕی و داوای کرد دەستوبرد ئازاد بکرێن.
ب.ک