ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی ڕەتیدەکاتەوە بەشداری کۆنفرانسێکی ئەمریکییەکان ببێت

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە بەشداری کۆنفرانسێکی ئەمریکییەکان ببێت لە شاری هەولێر و پێیان دەڵێت: ئێوە بێده‌نگن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له‌ رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كرێت، له‌ ناوه‌ڕاستی مه‌یدانی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ردا به‌ ته‌نها به‌جێتان هێشتوون، ئێوه‌ كه‌ شه‌ریكی ئاشتیین بریا له‌ جه‌نگه‌كانیشدا شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌مان بوونایه‌.


ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کۆنفراسی "كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون"، بەڕێوەچوو، پەروین بابەکر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان-یش بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگهێشتکرابوو، بەڵام ڕەتیکردەوە بەشداریی بکات و بە نامەیەک وەڵامی دانەوە.

دەقی نامەکە

به‌رێزان له‌ كۆنفرانسی "كوردستان و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا: شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون"

به‌م نامه‌یه‌ ده‌مه‌وێت پێتان رابگه‌ینم كه‌ به‌ داوای لێبوردنه‌وه‌ به‌شدار نابم له‌ كۆنفرانسه‌كه‌تان.

ئێوه‌ كه‌ ناوی كۆنفرانسه‌كه‌تان شه‌ریكی ئاشتی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونه‌! به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئێوه‌ شه‌ریكی تا سه‌ر نین.

له‌ سه‌روه‌ختی رێكخراوی تیرۆرستی داعشدا، كه‌سه‌كانمان له‌ رۆژئاوا له‌ بری هه‌موو دونیا شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆریان كرد، كه‌چی ئێستا بێده‌نگن له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و زوڵمه‌ی له‌ رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان ده‌كرێت، له‌و‌ جه‌نگه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان به‌ ته‌نها ده‌ره‌قه‌تی نایات، له‌ ناوه‌راستی مه‌یدانی جه‌نگێكی نابه‌رانبه‌ردا به‌ ته‌نها به‌جێتان هێشتون. ئێوه‌ كه‌ شه‌ریكی ئاشتین بریا له‌ جه‌نگه‌كانیشدا شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌مان بوونایه‌.

سبه‌ی ڕۆژ كه‌ نیشتیمانه‌كه‌مان به‌هۆی ئه‌م جه‌نگه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تی داڕوخا، ره‌نگه‌ ببنه‌ شه‌ریكی ده‌وڵه‌مه‌ندبوون، هه‌روه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری جه‌نگ‌ و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون له‌سه‌ر حسابی جه‌نگ زۆر كه‌س تموحی تیایه‌تی.

به‌ داخه‌وه‌ له‌م كاته‌دا زیاتر به‌دوای كۆنفرانسێكدا ده‌گه‌ڕێین كه‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی رۆژئاوای نیشتیمانه‌كه‌مان بدات، كۆنفرانسێك چاره‌سه‌ری رێگریكردن له‌ كوشتن و له‌ ناوبردنی منداڵ و ژن و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوردستانی پێبێت‌، كۆنفرانسێك باس له‌وه‌ بكات ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی له‌ پێنج ساڵی رابردوودا داعشیان له‌ ناو برد ئێستا شه‌هید ده‌كرێن.

هیوادارین ئێوه‌ش سه‌ركه‌وتووبن.

له‌گه‌ڵ رێزدا

په‌روین بابه‌كر

13/10/2019

--------

Dears at “Kurdistan Region and United States: Partners for Peace and Prosperity”

Through this letter I would like to decline my participation in your conference. Your conference was entitled partners in peace and prosperity! But unfortunately you were short lived partners.

During the dark times brought upon by ISIS, the Kurdish nation were fighting terrorism on behalf of the whole world, while you remain silent at the current time about the atrocities befallen on the western part of our nation, in a war that Western Kurdistan cannot handle on their own you left them all alone to fight it, while you are our partners in peace we dearly hoped you would have been our partners and allies during our wars.

When our lands are completely ruined because of this war, a feasible outcome would be your partnership in reconstructing our land since reconstruction and prosperity of a land destroyed by war is very appealing to many.

Unfortunately during times like these we sought after conferences that would help solve the issues in the Western part of our nation, conferences that would prevent the mass extermination of children, women, and civilians. We want a conference that would show the whole world that the heroes and saviors of yesterday are becoming martyrs of a war against humanity.

We wish you success with your conference.

Best Regards,

Parwen Babak

October 13, 2019

ش.ف