یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی پڕۆژەیەک دەکات بۆ سەپاندنى سزا بەسەر ڕووسیادا و یەکێک لە سزاکانیش پارە بلۆککراوەکانى ڕوسیایە لە ئەوروپا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز بڕیارە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی پڕۆژەیەک بکات بۆ سەپاندنى چەند سزایەکى نوێ بەسەر ڕووسیادا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لەو سزایانە ئەوە دەبێت ککە سەرجەم پارە بلۆکە کراوەکانی روسیا لە بانکە نێودەوڵەتییەکان بداتە ئۆکرانیا.
میدیاکانى جیهان ئەمرۆ هەڕەشەیەکى ڕوسیایان بڵاوکردەوە سەبارەت بەو هەوڵەی یەکێتى ئەوروپاو ئاماژەیان بەوە کردوە، بەرپرسانى باڵای ڕوسیا هەڕەشەیەکى توندیان ئاڕاستەى ئەوروپا کردوە ئەگەر پەنا بۆ ئەو سزایە بەرن.
هەروەها وەزارەتى دەرەوەى ڕوسیا ئەوەى ڕاگەیاندوە، پێویستە ئەوروپا خۆی بپارێزێت لە سەپاندنى سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا، چونکە ئەوە بێ وەڵام نامێنێتەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنى جەنگی ئۆکرانیاو ڕوسیا ئەمریکاو ئەوروپا چەند سزایەکیان بەسەر ڕووسیادا سەپاندوە بەتایبەت لەبوار غازی سروشتی و نەوت.
ه.ح