سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی، داوای بەپەلە ئازادكردنی ئەلێكسی ناڤالنی لە حكومەتی مۆسكۆ دەكات.
ئەلێكسی ناڤالنی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا، لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگەوە و لەكاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا، لە مۆسكۆ دەستگیر كراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی پێنج مانگ بوو بۆ چارەسەری ژەهراوییبوونەكەی، چووبوە ئەڵمانیا.

ئەمڕۆ شارل میشال، سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی، ڕایگەیاند، پەیوەندیی بە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕوسیاوە كردوە و بە ناوی ئەندامانی یەَكێتیی ئەوروپاوە، داوای هەرچی زوە ئازادكردنی ئەلێكسی ناڤالنی لێ كردوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ لە مۆسكۆ، خۆپیشاندانی بەرفراوان بەڕێوەبچێت.
ئـ ت