ئەوروپا، هەزاران کورد گۆشەگیرکردنی ئۆجالانیان شەرمەزرکرد

پاش ئەوەی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داواکاریی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکەیان بۆ تاوتوێی کەیسی ئەشکەنجە لە ئیمرالیی ڕەتکردەوە، هەزاران هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی ئەوروپا ڕژانە سەر شەقامەکان و ئەو دادگایەیان شەرمەزارکرد.


ئێوارەی دوێنێ هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ئامەستەردامی هۆڵەندا، مارسیلیا و مۆنت پۆلییەی فەرەنسا و پافوسی قوبرس ڕژانە سەر شەقامەکان و گۆشەگیرکردنی ئۆجالان و بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایان شەرمەزارکرد.

لە ئامەستەردامی پایتەختی هۆڵەندا هاوڵاتیانی کورد و دۆستانیان ڕژانە سەر شەقامەکان و بە هەڵگرتنی پانکارد و وێنەی ئۆجالان و وتنەوەی دروشم گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزارکرد.

لە شارەکانی مارسیلیا و مۆنت پۆلییەی فەرەنسا هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "ئەوروپا هاوبەشی دەوڵەتی تورکە" بڕیاری دادگای مافەکانی ئەوروپایان شەرمەزارکرد و پشتگیرییان بۆ ئۆجالان دەرنڕی.

لە شاری پافوسی قوبرسیش بە هەمان مەبەست گردبوونەوە ئەنجامدرا.

ش.ف