ئەوروپا هەڕەشەکانی خامنەیی دژی ئیسرائیل شەرمەزار دەکات

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، هەڕەشەکانی ڕێبەری ئایینی ئێرانی دژی ئیسرائیل شەرمەزارکرد و ڕایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا لەپاڵ ئیسرائیل وەستاوە.


ئەمڕۆ، جۆزف بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەسەر تویتێکی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئایینی ئێران دژی ئیسرائیل، هاتە دەنگ و بە تویتێک هەڕەشەکانی خامنەیی شەرمەزار کرد.

لە تویتەکەیدا، بۆرێڵ نووسیویەتی:"بە توندترین شێوە، بانگەوازییەکەی عەلی خامنەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل شەرمەزار دەکەم، ئەمە هەڕەشەیەکە لە ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئاسایشی ئیسرائیل گرنگییەکی تایبەتی هەیە و یەکێتی ئەوروپا لەپاڵ ئیسرائیل وەستاوە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر عەلی خامنەیی لە تویتێکدا نووسیبووی:"لەناوبردنی ئیسرائیل، بە واتای لەناوبردنی خەڵکی جولەکە نییە، لەناوبردنی ئیسرائیل، واتای ئەمەیە کە موسڵمان، مەسیحی و جولەکەکانی فەلەستین، خۆیان دەوڵەتی خۆیان هەڵبژێرن و بیانییەکان و خۆێڕییەک وە ناتانیاهۆ وەدەر بنێن، ئەمە واتای لەناوبردنی ئیسرائیلە و بێگومان مسۆگەر دەبێت".

س.ح