ئەو دۆسیەیەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە دژی یۆنان کردبوویەوە، لە لایەن دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپاوە قبوڵ کرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی دۆیچەڤیلە سکاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە لە رێگەی پارێزەرەکانیەوە تۆمارکرابوو، قبوڵ کراوە، لە سکاڵاکەدا ئەوە خرابووەڕوو، کە لە قۆناغی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ دا لەلایەن هێزە نێودەوڵەتیەکانەوە دەستیپێکرابوو، ئەو کردەوانەی یۆنان لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کردوونی لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە.
لە سکاڵاکەدا باس لەوەشکراوە، کە لەبەر ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە، لەبارەی داواکاری ئەو بۆ پەنابەری رێکار نەگیراوەتەبەر، کاتێک، کە لە یۆنان بووە بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکراوە و رێگە نەدراوە ، کە لە دادگاکانی یۆنان کار بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی بکات، هەموو ئەمانەش لە دژی چەندین خاڵی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپان.
لەو کاتانەدا، کە رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە یۆنان بوو (٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ فڕۆکەخانەی ئەسینا، ٢٩ی کانونی دوومەی – ٢ ی شوباتی ١٩٩٩ لە دوورگەی کارفو، ٢-١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە باڵیۆزخانەی یۆنان لە کینیا) بە شێوەیەکی کرداری و بە بێ زەمینەیەکی یاسایی دەستگیرکرا و ئەوەش لە دژی خاڵی پێنجەمە لەبارەی مافەکانی ئازادی و ئاسایشی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە.
ڕێبەری گەلی کورد بەر لە قۆناغی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٠٨ دادگای کارگێڕی ئەسینای بەسەرکردبووە و ڕایگەیاندبوو، کە کاربەدەستانی یۆنان لەبارەی ئەوەوە لە ساڵی ١٩٩٩ هەندێک بڕیاریان داوە و ئەو بڕیارانە لە دژی بنەماکانن، ئەگەر کەسێک دوو جار بۆ پەنابەری داواکاری پێشکەش بکات، نابێت کە ئەو کەسە بگەڕێندرێتەوە، ئەو داواکارییەی ئۆجالان لە ٣٠ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ لەلایەن دادگای کارگێڕی ئەسیناوە رەتکرابووەوە.
لەبڕیاری دادگای کارگێڕیدا هاتبوو، کسیاسەتەکانی حکومەتی یۆنان لە دەرەوەی چاودێری دەسەڵاتی دادگای کارگێڕیەوەیە، “سەردەمی نێوان ٢٩ی کانونی دووەم و ١٥ی شوبات بۆ لێکۆڵینەوە لە داواکاری پەنابەری رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر کات لەبەدەستدا نەبووە” و “نابێت، کە دەوڵەت بە بەرپرسیاری ئەو زیانانە دابندرێن، کە کارمەندانی هەواڵگری گەیاندوویانە”.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داواکاری ئۆجالانی قبوڵ کرد و داوای لە حکومەتی یۆنان و پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد کرد را و بیرکردنەوەی خۆیان بخەنەڕوو، دادگا لە حکومەتی یۆنانی پرسی و رایگەیاند: “ئایا سیخوڕەکانی یۆنان عەبدوڵا ئۆجالانیان رادەستی تورکیا کردووە؟” لە ماوەی ١٢ هەفتە دەبێت هەردوو لایەن روانگەی و بیرکردنەوەی خۆیان لەبارەوە بە دادگا رابگەیەنن، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەسەر ئەو بیرکردنەوانە لە دۆسیەی سکاڵاکەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی یۆناندا، بە ئەگەرێکی زۆر ساڵی داهاتوو بڕیاری خۆیان ئاشکرا بکات، دادگا دەتوانێت لەم قۆناغەدا دانیشتنیش ئەنجام بدات.
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشتریش لەبارەی تورکیاوە دۆسیەی کردبووەوە. قۆناغی دۆسیەکەی ڕێبەر ئۆجالان لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە ١٦ی شوباتی ١٩٩٩ کاتێک، کە لە کینیاوە برابووەوە تورکیا دەستیپێکردبوو، پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان بە هۆکاری ‘ژیانی ئەو لە مەترسیدایە، مامەڵەی خراپی لەگەڵدا کراوە و بە شێوەیەکی یاسایی دادگایی ناکرێت” سەردانی دادگای ستراسبورگیان کردبوو. دوای سەردانی ٢ی ئاداری ١٩٩٩ کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپی ئەوروپا (سی پی تی) ببووە یەکەم شاندی بیانی، کە چووبووە سەردانی ئیمڕاڵی. سی پی تی لە ئایاری ١٩٩٩ لەبارەی ئەوەی ‘ئۆجالان رووبەڕووی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ نەبووەتوە’ راپۆرتێکی بڵاوکردبووەوە.
دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا داواکاری ڕێبەر ئۆجالانی دوای دانیشتنی ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٠ کە لە ستراسبورگ ئەنجامدرا، قبوڵ کرد و لە ١٢ی ئاداری ٢٠٠٣ دا بڕیاری سەرەتایی ڕاگەیاند و باسی لەوەکردبوو، رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاتێک لە تورکیا دادگایی کراوە خاڵی شەشەمین لە بارەی دادگاییکردنی دادپەروەرانە، خاڵی پێنجەم لەبارەی مافی ئازادی و ئاسایش و خاڵی سێهەم لەبارەی مامەڵەی خراپی پەیمانی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێلکاری ئەنجامدراوە.
لە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دۆسیەى دووەمی ڕێبەر ئۆجالان (ئۆجالان-٢) لە ساڵی ٢٠١٤دا گەیشتبووە ئەنجام، دادگای ستراسبورگ سکاڵا لەسەربنەمای خاڵی سێهەمی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپای هەڵسەنگاندبوو و باسی لەوەکردبوو لە هەلومەرجی زیندانیبووندا تا ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ عەبدوڵا ئۆجالان، مافەکان پێشێلکراون، دادگا دەستنیشانی کردبوو کە ‘دوای ئەو رێکەوتە لە هەلومەرجی زیندانیکردندا هیچ پێشێلکارییەک بوونی نییە و بۆ داواکارییەکان بەمەبەستی سەردانی زیندانەکەش بانگەشەی ئەوەی کردبوو، کە ‘پێشێلکاری ماف بوونی نییە’، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پشتی بەستووە بە خاڵی ٣هەمینی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لە سەردانەکەدا لەسەر بنەمای ‘مافی هیوا (بە بێ ئەگەری ئازادبوونی مەرجدار، سزای زیندانی هەتا هەتایی) دا بڕیاری پێشێلکاری دابوو.
س.س