دووشەممە, 8 يون 2020 – 10:54 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
خۆپیشاندانەکان دژبە کۆژرانی جورج فلۆید لە ئەمریکا هێور بووەتەوە و ئاڵۆزییەکان وەک سەرەتا نەماوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵ دایە.
لەو چوارچێوەیەشدا، ترامپ فەرمانی بە یەکینە تایبەتەکانی گاردی نیشتمانی کردووە کە واشینتۆنی پایتەخت جێبێڵن، بەڵام ئەگەر پێویستی کرد، بە خێرایی دەگەڕێندرێنەوە.
ئەم فەرمانەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، موریل باوزر سەرۆکی شارەوانی واشینتۆن بە نامەیەکی کراوە، داوای لە ترامپ کرد هەموو سەربازانی گاردی نیشتمانی و هێزە ئەمنییەکانی لەو شارە بکشێتەوە.
س.ح