ئەگەری ڤیتۆی ترامپ دژی بڕیارەکەی سینات بەهێزە

سیناتی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ پێشنیاری سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار بۆ شەڕی دژی ئێران پەسەندکرد، ئەگەری ڤیتۆی ترامپ بەهێزە. 


دوێنێ سینات بە ٥٥ دەنگی ئەرێ و ٤٥ دەنگی نەخێر پێشنیاری سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار بۆ شەڕی دژی ئێران پەسەندکرد، کە پێشتر لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندکرابوو. 

ئەم پێشنیارە پەسەندکراوە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پابەند دەکات لە ماوەی مانگێکدا کۆتایی بە دژایەتی سەربازی لەگەڵ ئێران بێنێت یان شەڕ هەڵگیرسێنێت، دوای مانگەکە دەبێت بە مۆڵەتی تایبەتی کۆنگرێس دژی ئێران هێزی سەربازی بەکار بێنێت. 

کۆشکی سپی لەسەر ئەم بابەتە پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە ئەگەر ئەم پێشنیارە لە سینات پەسەند بکرێت، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆمار ڤیتۆی دەکات.

س.ح