پۆلیسی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: لە بەندەری هامبورگ بە هاوکاری گومرگی ئەو وڵاتە دەستیان بەسەر یەک تۆن و نیو ماددەی هۆشبەر لە جۆری کۆکاین لەناو کەشتییەک-دا گرتووە.
لەلایەکی دیکەشەوە وتەبێژی گومرگی هامبورگ بە تۆڕی هەواڵی “Ntv”ی وتووە: ئەمە گەورەترین باری ماددەی هۆشبەرە کە لەم بەندەرەدا دەستی بەسەردا دەگیرێت.
بە وتەی پۆلیس، باری کۆکاینەکە لە نێو کیسەکانی برنج شاردراونەتەوە و نرخی کۆی کۆکاینەکە دەگاتە ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ، بڕیاربوو ئەم بارە بگەیندرێتە پۆلەندا و لەوی لە ئاستی ئەوروپا بڵاوبکرێتەوە.
س.ح