چاپی یەکەمی کتێبی ڕۆژنامەنووس و نووسەری ئەڵمانی پیتر شابر بە ناوی “زاڵبوون بەسەر مۆدێرنیتەى کاپیتالیست دا؛ دەروازەیەک بۆ فەلسەفەى عەبدوڵا ئۆجالان” لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا فرۆشران.
کتێبی “زاڵبوون بەسەر مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست دا؛ دەروازەیەک بۆ فەلسەفەى عەبدوڵا ئۆجالان”، کە لەلایەن نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی پیتر شابرەوە نووسراوە، لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا گەیشتە ناو کتێبخانەکان و بەردەستی خوێنەران.
کتێبەکە لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی ئونراست – ڤێرگالی بڵاوکرایەوە و یەکێک لەو یەکەم کتێبانەیە، کە دونیای بیر و ڕامانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە خوێنەر دەناسێنێت.
شابر لە ئەڵمانیا یەکێک لەو کەسانەیە، کە پشتیوان و بەشداری تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە و کتێبەکەی بە جۆرێک نووسیوە، کە خوێنەر و ئەوانەى تامەزرۆی بیر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئۆجالانن، بتوانن بە شێوەکی سادە و وەک یەکەم هەنگاو، بە بیر و ڕامانەکانی ئاشنا ببن.
بەپێی زانیارییەکانی دەزگای چاپ و پەخشی ئونراست تەواوی ژمارەکانی چاپی یەکەمی کتێبەکەی فرۆشتووە و بەڕێوەبەرانی چاپخانەکە رایانگەیاند، چاپی دووەمی کتێبەکە لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگاتە دەست خوێنەران و راشیانگەیاند، لەو پێشوازییە گەرمە زۆر سەریان سوڕماوە.
ش.ف