ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانی سەربازیی لە عێراق ڕاگرت

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانی سەربازی لە عێراق ڕاگرت.


وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، ئەمڕۆ وەستانی مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بە هێزەکانی پێشەمەرگە و سوپای عێراق ڕاگەیاند.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ڕاهێنانەکان وەستێندراون و ئەگەر هەیە ماوەی چەند ڕۆژێکی دیکە دەستپێبکەنەوە.

ئەڵمانیا 160 سەربازی لە عێراقدا هەیە بۆ مەشق و ڕاهێنان، 100 سەربازیان لە هەرێمی کوردستانن و 60 سەربازەکەی دیکەیان لە سەربازگەی تاجی لە باکوری بەغدان.

س.ح