ئەڵمانیا هەڕەشەی گەڕاندنەوەی گەمارۆکان بۆسەر ئێران دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە پێشلکاری دەزانێت و هەڕەشەی کردووە کە گەمارۆکانی یەکێتی ئەوروپا بۆسەر ئێران دەگەڕێتەوە.


ئەمڕۆ هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، لە میانەی دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسل، هەڕەشەی لە ئێران کردووە کە ئەگەری ئەوە هەیە یەکێتی ئەوروپا گەمارۆ ئابورییەکانی بۆسەر ئێران بەهۆی پێشلکردنی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بگەڕێنێتەوە.

ماس کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێرانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە پێشلکاری ناوبرد و ڕایگەیاند: "ئێمە دەمانەوێت بەرجام (ڕێککەوتنی ئەتۆمی) بپارێزین، بەڵام ئێرانیش پێویستە بیپارێزێت و بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنەکە، بە پێچەوانەوە، یەکێتی ئەوروپا مافی ئەوەی هەیە گەمارۆ ئابورییەکانی دژی ئێران بگەڕێنێتەوە".

ک.س