ئەڵمانیا، یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە

لە وڵاتی ئەڵمانیا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە.


لەدرێژەی چالاکییەکانی تایبەت بە ساڵیادی شەهیدانی مانگی گوڵان، دوێنێ لە شاری دوسبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیا مەراسیمێک بەڕێوەچوو، کە بەدەیان کەس بەشدارییان تێدا کرد.

دوای خولەکێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان، بەشداربووانی گردبوونەوەکە بەگرنگییەوە باسیان لە مانگی گوڵان کرد بۆ بزووتنەوەی ئازادیی کورد و بەڵێنیان دوپات کردەوە کە تێکۆشانی ئازادیی سەردەخەن.

مەراسیمەکە بە خوانێکی بەربانگ کردنەوە بۆ ئامادەبووان کۆتایی هات.

ش.ف