ئەڵمانییەکان ئاڵای یەپەگەیان هەڵکرد

هەزاران هاوڵاتی ئەڵمانیا لە میونشنی ویلایەتی بایەرن خۆپیشاندانێکی دژی سیاسەتەکانی حکومەتیان ئەنجامدا، لەو خۆپیشاندانەدا ئاڵای یەپەگە هەڵکرا.


ویلایەتی بایەرن، کە ژمارەی دانیشتووانی ١٣ ملیۆن کەسە و بە گەورەترین ویلایەتی ئەڵمانیا ناودەنرێت، بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتە ڕاستڕۆییەکانی حکومەت ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەو خۆپیشاندانە هەروەها لەدژی کردەوە توندوتیژەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا لەدژی هاوڵاتیان ئەنجامدرا و زیاتر لە ٤٠ هەزار هاوڵاتی لە خۆپیشاندانەکەدا ئامادەبوون.

چالاکییەکە لە لایەن ڕێکخراوێک بەناوی "NoPAG"ەوە ڕێکخرا، کە لە سەر بانگەوازیی ئەو ڕێکخراوە جموجوڵەکانی نەژادپەرستەکان لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.

پاش ئەوەی خۆپیشاندانەکە ئەنجامدرا، جۆنز کۆنیگ، گۆرانیبێژی ئەڵمانی قەدەغەی سەر یەپەگە و یەپەژەیان شەرمەزارکرد و ئاڵای گەورەی یەپەگەشی هەڵکرد، ئاڵاکە بە چەپلەڕێزانی خۆپیشاندەران هەڵکرا.

هەروەها ئەوەشی وت: پێویستە قەدەغەی سەر یەپەگە و یەپەژە لاببرێت.

ش.ف