بانکەکان و نۆرینگەکان دەکرێنەوە

بەپێی بڕیارێکی نوێی پارێزگاری سلێمانی، هەندێک ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ کەمدەکرێتەوە و بانکەکان و نۆرینگەکان دەکرێنەوە بەڵام بەپێی چەند مەرجێکی دیاریکراو.


کەمێک پێش ئێستا، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێگاری سلێمانی، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد سەبارەت بە ڕێکارەکانی قەدەغەی هاتووچۆ.

لە بڕیارەکاندا هاتووە، کە ڕێگا بە بانکە ئەهلیەکان دەدرێت کاربکەن لە کاتژمێر ٩:٠٠ بەیانی بۆ ١٢:٠٠ شەو.

هەروەها بڕیار دراوە، کە کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی بۆ ٦:٠٠ی ئێوارە ڕێگاپێدان بۆ کۆمپانیان کشتوکاڵیەکان و خاوەن خانوە پلاستیکیەکان و جوتیاران بکرێت کە کارەکانیان جێبەجێبکەن.

لەبەشێکی دیکەی بڕیارەکاندا هاتووە، ڕێگا بە نۆرینگە پزیشکیەکان دەدرێت، کە کاربکەن، بەڵام بەپێی مەرج و ڕێکاری نوێی تەندروستی.

د.ع