لە هێرشێکی چەکدارانی نەناسراو، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە کۆماری دیموکراتی کۆنگۆ کوژرا.
لە ناوچەیەکی ڕۆژهەڵاتی وڵاتی کۆنگۆ، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانەی کەسانی نەناسراو، باڵیۆزی ئیتاڵیا لەو وڵاتە کوژرا.
حکومەتی ئیتاڵیا کوژرانی باڵیۆزەکەی لە کۆنگۆ پشتڕاست کردۆتەوە، سوپای کۆنگۆش کوژرانی دوو کەسی دیکەی لەو هێرشەدا ڕاگەیاندوە بەڵام ئاماژەی بە ناسنامەکانیان نەکردوە.
تا ئێستا هیچ کەس و گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ب.ک