باڵیۆزی بەریتانیا لە ئەمریکا دەستی لەکار کێشایەوە

دوای ئەوەی ناوەڕۆکی ئیمەیلەکانی باڵیوزی بەریتانیا لە ئەمریکا دژی ئەمریکا ئاشکرابوو، ترامپ وتی "چیتر لەگەڵی کار ناکەین"، کیم داروک دەستی لەکار کێشایەوە.


ئەمڕۆ کیم داروک باڵیوزی بەریتانیا لە ئەمریکا دەستی لەکارەکەی کێشایەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

دوای ئاشکرابوونی ناوەڕۆکی هەندێک لە ئیمەیلەکانی کیم داروک کە دژی ترامپ و دەوڵەتەکەی نووسیبووی، ترامپ کاردانەوەی نیشاندا و وتی: "چیتر لەگەڵی کار نەکەین".

لە دوایین کاردانەوەیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەرەکەی نووسیویەتی: "داروک کەسێکی گەمژەیە، بەریتانیا ئەوی بەسەر ئێمەدا سەپاندووە".

کیم داروک لەو ئیمەیلانەی ئاشکرابوون، ترامپی بە "کەسێکی بێ مەنتق، ناکارامە و ناجێگیر وەسفکردووە کە بۆ ئێران بەرنامەیەکی نییە".

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاش لە ڕاگەیەندراوێکدا دەست لەکار کێشانەوەی داروکی پشتڕاست کردووەتەوە، دارۆک خۆیشی وتوویەتی، "چیتر لەو مەرجەدا ناتوانم بەردەوام بم لە کارەکانم".

س.ح