باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل کوژرا

ڕاگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرایانکرد، کە کاربەدەستانی ئەو وڵاتە تەرمی باڵیۆزی چین-یان لە ئیسرائیل بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزیوەتەوە.


بە گوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی هائارتز، 'ئان دو' تەمەن ٥٨ ساڵ، کە سێ مانگە وەک باڵیۆزی چین لە ئیسرائیل دانراوە، لە شوێنی مانەوەی خۆی لە تەلئەبیبی پایتەخت بە کوژراوی دۆزراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕۆژنامەکە، پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستیپێکردووە، تا ئێستا هیچ ودەکارییەک لەسەر ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە.

س.ح