بایدن بە ئاماژەدان بە تیرۆری فەخری زادە ڕایگەیاند: نازانین ئەمکارە چ کاریگەرییەک لەسەر ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات، بەڵام چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئێران قورستر دەبێت.
جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ‘سی ئێن ئێن’ بۆ یەکەمجار لەسەر کوژرانی محسێن فەخریزاده جێگری وەزیری بەرگریی ئێران قسەیکرد.
لەسەر کوژرانی فەخری زادە، بایدن ڕایگەیاند: زۆر سەختە بڵێم ئەم ڕووداوە چەندە کاریگەریی لەسەر ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات.
بایدن هەروەها وتی: چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ ئێران دژوار دەبێت، بەڵام قسەی کۆتاییش ئەمەیە؛ ڕێگە نادەین ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات.
بایدن ڕەخنەی لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا کرد و وتی: لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە کشایەوە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێکی سەختگیرانەتر بکات، بەڵام چیی بەدەستهێنا؟ دەسەڵاتی ئێران توانا ئەتۆمییەکانی فراوانتر کرد و ئێستاش بەرەو دروستکردنی چەکی ئەتۆمی دەچن.
ب.ک