بزوتنەوەی نوجەباء ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی کردەوەکانی ئەمریکا

جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نوجەباء کە گروپێکی چەکداری عێراقییە ئامادەیی بزووتنەوەکەی ڕاگەیاندووە بۆ وەڵامدانەوەی "هەر چەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا".


نەسر شمری، جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نوجەباء لە دیمانەیەکی لەگەڵ ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاندووە: خەباتی ئێمە تا کۆتایی هاتنی داگیرکارییەکانی ئەمریکا و لەناوچوونی ڕژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.

شمری ئاماژەی بە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە کردووە و ڕایگەیاندووە: پێویستە حکومەتی عێراق لەبیر نەکات کە لە دژوارترین قۆناغەکان، ئێران هاوکاریی ئێمەی کردووە.

نەسر شمری، جێگری سکرتێری گشتی بزوتنەوەی نوجەباء جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە، "بزوتنەوەی نوجەباء بۆ وەڵامدانەوەی هەر چەشنە کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا ئامادەیە".

بزوتنەوەی نوجەباء لەگەڵ چەند گروپێکی دیکە حەشدی شەعبی لەو گروپانەن کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە و ئێرانیش تۆمەتبار دەکرێت بە پاڵپشتی ئەم گروپانە.

ک.س