بزوتنەوەی گەل دانوستانەکانی لەگەڵ سوپای سودان ڕاگرت

بزوتنەوەی گەل کە دوای چوار مانگ خۆپێشاندان دەسەڵاتی عومەر بەشیری هەڵوەشاندەوە، ڕایگەیاندووە، دانوستانەکانی لەگەڵ سوپای سودان بۆ دامەزراندنی حکومەتی مەدەنی وەستاندووە.


ڕێبەرانی خۆپێشاندانەکانی گەلی سودان دوێنێ بە ڕاگەیەندراوێک بانگیان لە خەڵک کردووە، کە چالاکییەکانیان بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی مەدەنی بەهێزتربکەن.

ڕێبەرانی خۆپێشاندانەکانی گەلی سودان، ڕایانگەیاندووە، دانوستانەکانیان لەگەڵ سوپای سودان بۆ دامەزراندنی حکومەتی مەدەنی وەستاندووە، محەمەد ئەمین لەسەر ناوی چالاکوانان لە بەردەم بڕیارگەی سوپای سودان لە خارتومی پایتەخت، بە ئامادەبوونی هەزاران کەس، وتی:"ئێمە ئەنجومەنی سەربازی، وەک درێژەی ڕژێم دەزانین".

بانگیشی لە جەماوەرەکە کرد کە تا پێکهاتنی داخوازییەکانیان بەردەوامی بە چالاکییەکانیان بدەن، گەلیش بە دروشمی "ئازادی، ئاشتی و عەدالەت" تا درەنگانی شەو درێژەیان بە خۆپێشانداندا.

س.ح