کورد و دۆستەکانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ چالاکیی بەڕیوەدەبەن.
لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە ڕۆژی ٢٢ی ئەم مانگەوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ چلاکی ئەنجامدەدرێت، کە هەر ڕۆژ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ تا ٠٤:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و تێدا گروپی تەڤچاند گۆرانی پێشکەشدەکات.
لە چالاکییەکاندا، بە پێشەنگایەتی خەباتکارانی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی، لەسەر گەلەکۆمە، سیستمی ئیمرالی و فەلەسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، بڵاوکراوە بە زمانی فەرەنسی بڵاودەکرێتەوە، هەروەها بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان واژۆ کۆدەکرێتەوە و بۆ سکرتارییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنێردرێت.
بەرنامەی چالاکییەکان بەمشێوەیە ڕاگەیاندراوە:
٢٢ی شوبات: ئەنجومنی ناوەندیی پاریس
٢٣ی شوبات: ئەنجومنی ڤیلیەرس لبەل
٢٤ی شوبات: ئەنجومنی درانس
٢٥ی شوبات: ئەنجومەنی ئێڤر
٢٦ی شوبات: ئەنجومەنی مانتسلا- جۆلیا- کریل
شوێن: بەردەم پەرلەمانی فەرەنسا لە ئینڤالیدس
ب.ک