بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاڵیبان پۆمپیۆ لە ئەفغانستانە

بۆ واژۆکردنی ڕێککەتنی کۆتایی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە کابووڵ.


سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەمرۆ مایک پۆمپیۆ گەیشتە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان و لەگەڵ ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە و لە پەراوێزی ئەویشدا لەgەڵ عەبدوڵا عەبدوڵادا کە ئەویش ئێستا خۆی بەسەرۆک لە قەڵەم دەدات، کۆبووەتەوە.

سەردانەکەی پۆمپیۆ بۆ ئەفغانستان لە کاتێکدایە وڵاتەکە بە قەیرانێکی سیاسی و ناکۆکی قوڵ لەگەڵ تاڵیباندا تێدەپەڕێت، لەگەڵ ئەوەشدا حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە زیادبووندان لەو وڵاتە.

میدیاکان باسیان لەوە کردووە، پۆمپیۆ لەلایەن زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری ئەمریکا لە ئەفغانستان و ڕاسپێردرا و بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان لە  کابووڵ پێشوازی لێکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە پەراوێزی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ تاڵیبان، پۆمپیۆ سبەینێ ئامادەی یەکەم دانوستانی نێوان تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان دەبێت کە بۆ ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نیوانیان بەڕێوەدەچێت.

دەستپێکردنی گفتوگۆو دانوستانی هەردوولاش، لەچوارچێوەی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دێت لە ئەفغانستان، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠١وە هاتووەتەوە ئەو وڵاتەو جەنگی لەگەڵ تاڵیبان بەرپا کردووە.

بەپێی ڕێککەوتنەکە، تاڵیبان داوای ئازادکردنی پێنج هەزار چەکداری دەکات کە لەلایەن حکومەتی کابوڵەوە دەستگیر کراون، لە بەرامبەریشدا هەزار سەربازی حکومەت لەلای تاڵیبان دەستبەرکراون، لە سەرەتاوە دەسەلاتدارانی ئەفغانستان ڕازی نەبوون بەو مەرجە، بەڵام دوای هاتنەسەر کاری ئەشرەف غەنی ڕایگەیاند وەک نیشاندانی نیەت پاکی، لە قۆناغی یەکەمدا هەزارو ٥٠٠ چەکدار ئازاد دەکەن، ئەوانیتر دەهێڵنەوە بۆ دوای گفتوگۆو دانوستانەکان.

لەچوارچێوەی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و بزووتنەوەی تاڵیباندا لە دەوحەی قەتەر، تاڵیبان بڕیاریدا ڕوبەڕووی تەواوی ئەو گروپە جیهادیانە ببێتەوە کە دەبنە مەترسی بۆسەر ئەفغانستان ئەگەر بێت و هەنگاوەکانی ئاشتی لەوڵات سەریانگرت.

س.ح