شەممە, 4 أبر 2020 – 10:07 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا بەیانی ئەمڕۆ ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، زیاتر لە یەک ملیۆن و ١١٦ هەزارو ٦٤٣ کەسە.
هاوکات دوێنێ ژمارەی توشبووان ئاستێکی پێوانەیی تۆمار کرد و گەیشتە ١٠١ هەزار و ٥٧٨ کەس، بەهەمان شێوە ژمارەی ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەرزترین ئاستی تۆمار کرد و گەیشتە شەش هەزار کەس، پشکی شێری ئەو ئامارەش بەر هەریەک لە ئەمریکا و فەرەنسا کەوتووە.
لە ئێستادا ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی کۆرۆنا بەپێی ڕیزبەندی وڵاتان بەم جۆرەیە:
ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٢٢٧ هەزار و ٤٧٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیەش تا ئێستا ٧ هەزارو ٤٠٢ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٢ هەزارو ٢٨٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئیتاڵیا زیاتر لە ١١٩ هەزار و ٨٢٧ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیەش تا ئێستا ١٤ هەزارو ٦٨١ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٩هەزارو ٧٥٨ کەسیش چاکبووەتەوە.
ئیسپانیاش زیاتر لە ١١٩ هەزارو ٢٠٠ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیەش تا ئێستا ١١ هەزارو ١٩٨ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٠ هەزارو ٥١٣ کەسیش چاکبوونەتەوە.
لە ئەڵمانیاش زیاتر لە ٩١ هەزارو ١٥٩ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیە ١٢٧٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٢٤ هەزارو ٥٧٥ کەسیش چاکبووەتەوە.
فەرەنسا زیاتر لە ٨٢ هەزارو ١٦٥ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیە ٦٥٠٧ کەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
چین زیاتر لە ٨١ هەزارو ٦٣٩ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیە ٣٣٢٦ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٧٦ هەزارو ٧٥٥ کەسیش چاکبووەتەوە.
لە ئێرانیش زیاتر لە ٥٣ هەزارو ١٨٣ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ڕێژەیە ٣٢٩٣ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٧ هەزارو ٩٣٥ کەسیش چاکبووەتەوە.
لە بەریتانیا زیاتر لە ٣٨ هەزارو ١٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیە ٣٦٠٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و تەنها ١٣٥ کەس چاکبوونەتەوە.
لە تورکیا زیاتر لە ٢٠ هەزارو ٩٢١ کەس تووشی کۆرۆنا بووە، لەو ڕێژەیە ٤٢٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و تەنها ٤٨٤ کەس چاکبوونەتەوە.
س.ح