بەرپرسانی کوریای باکور: تاقیکردنەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا

کاربەدەستانی کوریای باکور ڕایانگەیاند کە لە پێگەی مووشەکی "سوهە"، تاقیکردنەوەیەکی گرنگی ئەنجامداوە کە کاریگەریی لەسەر پێگەی ستراتیژی ئەو وڵاتە دادەنێت.


ئەمڕۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوریای باکور لەسەر ئەو تاقیکردنەوە مووشەکییە کە دوێنێ ئەنجامدراوە، ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو کردەوە و باسی لە گرنگی تاقیکردنەوەکە کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەکادیمیای زانستە بەرگرییەکانی کوریای باکور، ئەنجامە سەرکەوتووەکانی ئەم تاقیکردنەوە گرنگەی ڕادەستی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کار کردووە، ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە لە داهاتوویەکی نزیک جارێکی دیکە دەتوانێت، کاریگەرییەکی بەرچاو لەسەر گۆڕینی پێگەی ستراتژی کوریای باکور دابنێت".   

ک.س