بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران سەردانی تاران دەکات.
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا، ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی تاران دەکات.
سەردانەکەی بۆرێڵ بۆ تاوتوێکردنی هەوڵەکانە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، کە ساڵی ٢٠١٥ واژۆکراوە و بەهۆی لە سەردەمی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ-ی سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا هەڵوەشێندرایەوە.
سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە، جۆزێب بۆرێڵ لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوە و دوو بەرپرسی دیکە کۆدەبێتەوە.
خەتیب زادە وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک دەخرێتە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی سەر ئێران.
ب.ل