بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرایکردووە، دوای دانووستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر، ئەگەری زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی لاوزتر بووە.
ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە داوای کردووە ناوەکەی ئاشکرانەکرێت، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لەدوای دانووستانەکانی ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە دەوحە-ی پایتەختی قەتەر، ئەگەری گەیشتن بە ڕێككەوتن لاوازتر بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە دانووستانەکان بەبێ ئەنجام کۆتایی هات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا خراپتر دەبێت.
ڕۆژی ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزێب بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە، ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە ئێمە ئامادەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە دانووستانە ئەتۆمییەکان بکەینەوە لە ڤییەننا.
جەختیشیکردەوە، کە ههوڵ دهدەن ناکۆکییەکان لەڕێگەی دانووستانەوە چارهسهر بکەن، وتیشی: هیوادارین ئهمجاره ئهمریكا ههنگاوی ڕاستهقینه بنێت بۆ تهواوكردنی دانووستانهكان.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا جۆزێب بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند، کە سەردانەکەی بۆ تاران بۆ شكاندنی بەربەستەکان بوو لەپێناو دەستپێکردنەوەی دانووستانهكانی ڕێككهوتنی ئهتۆمیی، وتیشی: زۆر خۆشحاڵم كه ڕێككهوتین لهسهر ئهوهی چهند ڕۆژێكی تر دانووستانهكان لهبارهی ڕێككهوتنی ئهتۆمیی دهستپێبكهنهوه.
ب.ل