بەریتانیاش فرۆشتنی چەکی بە دەوڵەتی تورک ڕاگرت

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕایگەیاند: بەهۆی نیگەرانییەکان لە هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکان لە باکوری سوریا، هەناردەی چەک و ئامێری سەربازیی بۆ تورکیا ڕادەگرێت.


تا دێت کاردانەوەکان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیاتر دەبێت، ئەمڕۆ دۆمنیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە هەناردەی چەک بۆ تورکیا ڕادەگرن.   

ڕاب، ڕایگەیاند: بەهۆی نیگەرانییەکان لە هێرشی سەربازی دژی هێزە کوردییەکان لە باکوری سوریا، هەناردەی چەک و ئامێری سەربازیی بۆ تورکیا ڕادەگرین.

هەروەها وتی: چاودێری هەناردەی چەک دەکەین و هیچ مۆڵەتێک بۆ هەناردەکردنی چەک یان ئامێری سەربازی کە دەتوانرێت لە هێرش بۆسەر سوریا بەکار بهێنرێت نادەین.

ک.س