بەریتانیا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاندو پێنج بەرپرس و دو ناوەندی کۆماری ئەو وڵاتەی خستە لیستى سزاکانییەوە، هاوکات ئەوروپاش قۆناغی چوارەمى سزاکانى بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند.
ئاژانسی هەواڵی رۆ یتەرز بڵاویکردەوە؛ بەهۆی سەرکوتی دڕندانەی نارەزایەتیەکان و لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بەریتانی – ئێرانی ، قۆناغێکی نوێی سزاکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند.
بە پێی سزا نوێیەکانی بەریتانیا داهات و داراییەکانی جێگری داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی و هەروەها جێگری فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بەسەردا دەگیرێت.
جگە لەم پێنج بەرپرسەش دوو ناوەندی بەسیجی سوپای پاسداران لە لیستی سزاکانی بەریتانیا دان.
لەسەرەتای ناڕەزایەتیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە بەریتانیا زیاتر لە ٣٠٠ سزای بەسەر ئێران و بەرپرسانى ئەو وڵاتەدا سەپاندووە.
ه.ح