بەریتانیا،  فاشیزمی تورکیا شەرمەزار کرا

لە مانچستەری بەریتانیا، بە خۆپیشاندانێک فاشیزمی دەوڵەتی تورک و داگیرکارییەکانی شەرمەزار کرا.


دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، ئێوارەی دوێنێ لە شاری مەنچستەر خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.

لە خۆپیشاندانەکەدا چەندین وێنەی، عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و پژاک بەرزکرابوونەوە و چەندین درووشم وترانەوە.

دروشمەکانی "تورکیا ی تیرۆرشت، شەرمەزار بێت فاشیزمی دەوڵەتی تورک'، بەشێک لەو دروشمانە بوون کە دەوترانەوە.

س.ح