بەریتانیا بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغکراوەکان ماوەی شەش مانگ مۆڵەتیداوە و دەستپێکردنی واژۆش لەمرۆوە دەستیپێکرد.
دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی و نوسەر و چالاکوانی نێودەوڵەتی و چەندین فەیلەسوف، بۆ دەرهێنانی پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە قەدەغکراوەکان کەمپینیکی جیهانیان ڕاگەیاند، لە بەشیکی زۆر لە وڵاتانی جیهان پشتیوانی کەمپینەکرا.
ئەمرۆ ئاشکراکرا کە بەریتانیا مۆڵەتی شەش مانگی داوەتە کەمپینەکە بۆ کۆکردنەوەی واژۆ لە وڵاتەکەدا، هەر ئەمرۆش لە شارەکانی مانچستەر، لیدز، لیڤەرپوڵ، گلاسکۆ، هەرێمی وێڵز کۆکردنەوەی واژۆ دەستیپێکرد.
وا بریارە لە کۆتایی کەمپینەکەدا واژۆکان ڕادەستی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا و دادگای سەرجەم وڵاتانی ئەوروپا بکرێت و کار بکرێت بۆ ئازادکردنی چالاکی پەکەکە لە وڵاتاندا.
ها-غ