بەریتانیا ٣١ی ئۆکتۆبەر یەکێتی ئەوروپا جێدەهێڵێت

وەزیری دارایی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی ٣١ی مانگی ١٠ وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپا جێدەهێڵێت و هیواشی خواستووە، کە ئەم جێهشتنە بە ڕێککەوتن بێت.


ئەمڕۆ ساجد جاوید وەزیری دارایی بەریتانیا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنێکی بەریتانی، لەسەر جیابوونەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا  قسەیکردووە.

جاوید ڕایگەیاند: هیوادارین بتوانین بە ڕێککەوتن لە یەکێتی ئەوروپا بکشێینەوە، ئەگەریش نەتوانین، باوەڕم وایە باشتروایە لە هەر حاڵەتێکدا بەبێ ڕێککەوتنیش بووبێ لە یەکێتی بکشێینەوە، ئەمە دڵخوازی ئێمە نییە، بەڵام بەسودە.

جاوید جەختی لەوە کردووەتەوە کە، "سیاسەتی ئێمە ناگۆڕدرێت، ڕۆژی ٣١ی مانگی داهاتوو یەکێتی ئەوروپا جێدەهێڵین، هیوادارم ئەو جێهێشتنە بە ڕێککەوتن بێت".

س.ح