بەشێک لە سیستمی مووشەکی S-400 گەشتە تورکیا

بەپێی ڕاگەیەندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا، بەشیک لە سیستمی بەرگریی مووشەکی S-400 ی ڕووسی ڕادەستی تورکیا کراوە، پێشتریش ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، کە لەبەرامبەر کڕینی سیستمی مووشەکی S-400 لە ڕوسیا بیر لە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا دەکاتەوە.


ئەمڕۆ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، کە بەشێک لە سیستمی مووشەکی بەرگریی S-400  ڕوسی، گەیشتووەتە بنكه‌ی ئاسمانی مورته‌د، لەشاری ئه‌نقه‌ره.

کڕینی سیستمی مووشەکی S-400، لە ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە، ناکۆکی لەنێوان تورکیا و ئەمریکادا دروستکردووە، پێشتر چەندینجار ئەمریکا هۆشداریی دابووە تورکیا کە نابێت سیستمی مووشەکی S-400 لە ڕوسیا بکڕێت.

د.ع