بەهۆی بۆردوومانێكی سعودیەوە دەیان منداڵ كوژران

فڕۆكە جەنگییەكانی سعودیە پاسێكیان لە یەمەن بۆردوومان كرد و بەهۆیەوە ٤٣ كەس كوژران، كە زۆربەیان منداڵن.


ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سعودیە لە بازاڕی دەحیەن لە پارێزگای سەعدە لە باكوری یەمەن پاسێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە ٤٣ كەس كوژران.

بەپێی میدیا جیهانییەكان، زۆربەی ئەوانەی كوژراون تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵەوەیە.

لەلایەكی ترەوە، توركی ئەلمالیكی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعودیە ڕایگەیاند، كە ئەو بۆردوومانە یاسایی بووە و دژی حوسییەكان ئەنجام دراوە.

وتیشی: بەپێی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەكان ئەو بۆردوومانە كراوە.

ساڵانە سەدان هاوڵاتی مەدەنی لە یەمەن دەبنە قوربانی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی سعودیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی سعودیە دەیەوێت كۆتایی بە دەسەڵاتی حوسییەكان بهێنێت لە یەمەن، چونكە بە لایەنگری ئێران تۆمەتباریان دەكات.

ك.ك