بەهۆی لافاوەوە لە هیندستان ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی باران بارینی نائاسایی سێ ڕۆژە لەهیندستان،  لافاو دروستبوو بەمهۆیەشەوە ٦٣ کەس گیانیان لەدەستدا.


دەسەڵاتدارانی هیندستان ئاشکرایان کرد، لە ویلایەتی ئوتار پرادەش ٣٦ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە ویلایەتی بهارێ ٢٧ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە، لە ویلایەتی گوجارات لە باشوری هیندستان باران بەشێوەیەکی نائاسایی و دژوار دەبارێت.

هۆشداریش دراوە لە ڕوودانی ئەگەری لافاوی زیاتر و دژوارتربوونی باران بارین لە چەند ڕۆژی داهاتوو.

ب.ش