بەڕازیل داواکارییەکی ئەردۆغانی ڕەتکردەوە

بەڕازیل داواکاریی ئەردۆغانی سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی کەسانی ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند:''هیچ گەرەنتیەک بۆبوونی دادگایەکی سەربەخۆ و ڕاست لەتورکیا نی یە''.


دوێنێ دادگای باڵای بەڕازیل داواکارییەکی تورکیای سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی کەسانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا بە ئەردۆغان ڕەتکردەوەو ڕایگەیاند"لەتورکیا هیچ گەرەنتییەک نی یە بۆ بوونی دادگایەکی سەربەخۆ و ڕاست".

 ئەدیسۆن فاتشین دادوەر لە دادگای باڵای برازیلو وتی:"هیچ کەسێک ڕادەست ناکرێتەوە و دەستگیرناکرێت" .

نووسینگەی داواکاری گشتیی بەڕازیلیش داوای لەدادگای باڵای وڵاتەکەی کرد، کە هاوڵاتی ' سیباحی ' ماوەی ١٢ساڵە لەبەڕازیل دەژی ڕادەستی تورکیای نەکاتەوە و وتویەتی: سیاباجی کەئەندامی' بزووتنەوەی خزمەت'ە هیچ بەڵگەیەک نییە، کە ناوبراو پەیوەندی بەکاری تیرۆریستیەوە هەبێت.

عەلی سیباحی بازرگان لەبەڕازیل خاوەنی زنجیرە خواردنگەیەکە لەساوپاولۆ و ئەندامی بزووتنەوەی خزمەت-ە کە فەتحوڵا گولەن دانیشتووی ئەمریکا ڕابەرایەتی دەکات و دەوڵەتەکەی ئەردۆغان ئەو بزووتنەوەیەی بە '' ڕێکخراوی تیرۆرستی '' ناوبردووە.

ڕۆژنامەی ' ئستادو دی ساوپاولۆ ' دەستنیشانی کردووە ، نزیکەی ٣٠٠ کەس بەڕەگەز تورک لەبەڕازیل دەژین و بزووتنەوەی خزمەتن ، دەوڵيتی تورکیاش داوای کردووە لانی کەم ١٠ کەس لەوانە ڕادەستی تورکیا بکرێنەوە.

 

ش.ف