یەكشەممە, 14 يون 2020 – 09:47 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
https://youtu.be/-8RJ8Jq-drE”>
ڕیچارد برۆکسی، تەمەن ٢٧ ساڵ، پاش ئەوەی شەوی هەینی ڕابردوو بە ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئەتڵەنتای ئەمریکا کە دژ بە کوشتنی جۆرج فلۆیدی ڕەشپێست بەڕێوەدەچوو تێپەڕبوو، دەکەوێتە ناو مەفرەزەیەکی پۆلیسی شارەکە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە تەقەی لێکراو کوژرا.
هەواڵەکە دوای ٤٨ کاتژمێر لەلایەن میدیاکانی ئەمریکاوە بڵاوکرایەوە، پاش ئەوەی دوێنێ خێزانی برۆکس وێنەیەکیان لەگەڵ جۆرۆج فلۆید بەرزکردبووەیەوە و وەک دووەم قوربانی دەستی پۆلیس ناسێنرا.
کەناڵی CNN وردەکاری ڕووداوەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لەوکاتەی کە پۆلیسی شاری ئەتڵەنتا سەرقاڵی پشکنینی هەناسەی شۆفێران بووە بۆ ئاشکراکردنی ئالودەبووان و مەی خۆران، ڕیچارد لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و ڕایکردووە، دواتریش پۆلیس بەدوای کەوتووە و لەدواوە تەقەیان لێکردووە، بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بڵاوکراوەتەوە، ڕیچارد لە بەردەم مارکێتێکدا لە دەستی دوو پۆلیس ڕادەکات، بەڵام لە دواوە یەکێک لە پۆلیسەکان تەقەی لێدەکەن و ڕیچارد دەکەوێتە سەر زەوی.
هەرچەندە پۆلیس دەڵێت ڕیچارد لەژێر کاریگەری مادە کهولیەکاندا بووە، بەڵام ئەو ڕووداوەی دووبارە بە هەڵەیەکی دیکەی پۆلیس وەسف کردووە و دواجاریش ئێریکا شێڵدز بەڕێوبەری پۆلیسی شارەکە و ئەفسەرێکی دیکەی پۆلیس دەستیان لەکارکێشایەوە.
هاوکات برایان کیم، حاکمی ئەتڵەنتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لێکۆڵینەوە لەو هەڵسوکەوتەی پۆلیس دەکەن.
دوێنێ خیزانی برۆکس لە شوێنی ڕووداوەکە گردبوونەوە و مۆمیان داگیرساند، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ئاماژەیان بەوە کرد، ڕیچارد لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا خەوی لێکەوتووە، لەوکاتەدا پۆلیس لەبری هاوکاریکردنی، ڕاویان ناوە و تۆقاندوویانە.
دوای ئەو ڕووداوەش خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان دژ بە ڕەگەزپەرستی لە بەشێک لە ناوچەکان سەریان هەڵدایەوە.
کەناڵی ئەی بی سی نیوز بڵاویکردووەتەوە، کوشتنی ئەو هاوڵاتیە ٤٨مین ڕووداوی تەقەلێکردنی ڕاستەوخۆی پۆلیسە لە هاوڵاتیانی ڕەسپێست لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کە تا ئێستا ١٥یان کوژراون.
ک.س