هەینی, 10 أبر 2020 – 18:25 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا، سەدان هاوڵاتی کورد لە وڵاتەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکان بەریتانیا، هۆڵەندا و سویسرا توشی کۆرۆنا بوون.
بەپێی ئامارەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کوردستان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / KCDK-E) تاوەکو ئێستا ٥٥ کورد لە ئەوروپا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە و ٩٥٥ کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، تەمەنی زۆربەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە دەورووبەری ٦٠ ساڵدایە، بەڵام سەرباری ئەوەش منداڵی ٤ ساڵیشیان لە ناودایە، کە گیانیلەدەستداوە.
لە بەریتانیا زۆرترین کورد بەهۆی کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە لە دوای بەریتانیاش هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سوید و فەرەنسا دێت، ئامارەکەی کەجەدەکە ئەوروپا بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:
ئاماری ئەو کوردستانیانەی لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیانلە دەستداوە
ئەڵمانیا: ١١ کەس
بەریتانیا: ٢٠ کەس
سوید: ١٠ کەس
فەرەنسا: ٩ کەس
بەلجیکا: ٥ کەس
ژمارەی ئەو کوردستانیانەی لە ئەروپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون
بەریتانیا: ٣٥٠ کەس
ئەڵمانیا: ٣٠٠ کەس
فەرەنسا: ٩٠ کەس
هۆڵەندا: ٥٤ کەس
سوید: ٤٥ کەس
بەلجیکا: ٤٢ کەس
سویسرا: ٣٧ کەس
نەمسا: ٣٤ کەس
دانیمارک: ٥ کەس
کەنەدا: ١ کەس
ژمارەی ئەو کوردستانیانەی لە ئەوروپادا لە کەرەنتینەدان
بەریتانیا: ٨٠ کەس
سوید: ١٤ کەس
فەرەنسا: ١١ کەس
هۆڵەندا: ٧ کەس
بەلجیکا: ٥ کەس
نەمسا: ٤ کەس
کەمپەینی “بنەماڵە خوشک و براکان”ی مانگی سووری کوردستان
هاوکات لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، مانگی سووری کوردستان دەستی بە هەڵمەتێک بە ناوی “بنەماڵە خوشک و براکان” کردووە، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / KCDK-E) و بزووتنەوەی ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) پشتیوانیان لە هەڵمەتەکەی مانگی سووری کوردستان کردووە.
موراد ڤارگیون ئەندامی کەمپەینەکە ڕایگەیاند، هاوکاریی بنەماڵە زیان بەرکەوتووەکان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەن، دەشڵێت: “کەمپەینەکەمان دوێنێ دەستیپێکرد، لە ئەڵمانیا، سویسرا و هۆڵەندا بەشداریبوون هەیە، سەرباری ئەوەی تەنها یەک ڕۆژە دەستیپێکردووە، بەڵام ١٥٠ کەسی خۆبەخش هاتوونەتە کەمپینەکەوە، ئەو ژمارەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دەکات، ئێمە لە ڕێگەی کۆمیتەی هاوکارییەکانی خۆمان لە کوردستان هاوکارییەکان دەگەیەنینە ئەو بنەماڵانەی پێویستیان بە هاوکاریی هەیە، بۆیە داوا لە هەموان دەکەین بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن”.
“هەوڵ دەدەین کێشەکانی گەلەکەمان چارەسەر بکەین”
کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) لە ڕێگەی دروستکردنی ژوورێکی قەیرانەوە هەوڵ دەدات هاوکاری بگەیەنێتە کوردستان و لە ڕووی تەندروستی و حقوقی و داراییەوە خزمەتگوزاریی ڕاوێژکاری پێشکەش دەکات، ١٢ پزیشک لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) دا کار دەکەن، لە بەرلین و کۆڵن و هامبورگ و زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیادا ژووری قەیران دروستکراون و کەمامە دروست دەکەن و هاوکارییە کەسە بە تەمەنەکانیش دەکەن.
تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) ڕایگەیاند، لە ئەڵمانیا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کورد هەیە و دەیانەوێت هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن، کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.
“کوردان لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپادا کەمپەینی هاوکاریکردنیان ڕێکخستووە”
کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) لە پاریس و دەوورووبەری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خواردن پێشکەشی زەحمەتکێشانی کەرتی تەندروستی دەکات.
خاوەنکار و سەرمایگوزارانی کورد لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا لە پاریس و دەووربەری دەستیان بە دروستکردنی کەمامە کردووە.
ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هاوکاری پێشکەشی کەسە بە تەمەنەکان دەکەن.
لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا خزمەتکردن لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەچێت.
“پشتیوانی لە یەکتری دەکەین”
یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەروپا ڕایگەیاند “چاودێریی دۆخی ڕۆژانە دەکەین، بە تایبەتیش هاوکاریی ئەو کەسە بە تەمەنانە دەکەین، کە پێویستیان بە هاوکاریی هەیە، کەمامە و پێداویستیی تر دابین دەکەین، لە چوارچێوەی تۆڕێکدا پشتوانییەکان زیاتر و بەهێزتر دەکەین و لەو رێگەیەوە قەیرانەکە تێدەپەڕێنین.
د.ع