تاقیگەکانی سویسرا پشتڕاستیان کردەوە تورکیا بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە ڕۆژئاوا بەکارهێناوە

خۆبەڕێوەبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە پشتبەستن بە ئەنجامی تاقیگەیەکی سوسری ئاشكرایکرد، ئەنقەرە بۆمبی فۆسفۆڕی لە سوریا بەکارهێناوە.


ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری ئەنجامی شیکارییەکی تاقیگەیەکی سویسرای لە پاریس ئاشکرا کرد، کە پشتڕاستی دەکاتەوە، سوپای تورکیا بۆمبی فۆسفۆڕی سپی لە هێرشی باکوری سوریا لە مانگی ١٠ی ٢٠١٩ بەکارهێناوە.

تاقیگەی ویسلینگی سویسری بڕێکی زۆر مادەی فسفۆڕی سپی لەو سامپڵانەندا ئاشكرا کردووە، کە لە پێستی شەڕڤان و بریندارەکان وەریگرتبوو.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی کە تاقیگەکە بە زمانی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، جۆری برینداری قوربانیەکانی بە سوتانی کیمیایی وەسف کردووە، کە بەشێکی زۆر مادسەی فۆسفۆڕی سپی تێدا بەکارهێنراوە.

بە وتەی عەباس مەنسوران کە چارەسەری قوربانییەکانی هێرشەکانی تورکیای کردووە، بەشێک لە سوتاوی برینەکان نائاسایی بووە کە بە چەکی ئاسایی ئەوە ڕوونادات.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لە پاریس، نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە و خالید عیسا نوێنەری پەیەدە ڕایانگەیاند، زۆربەی قوربانییەکان هاوڵاتی مەدەنین، هەروەها ئاسەواری کیمیایی بەسەر جەستەیانەوە دۆزراوەتەوە.

لە مانگی ١٠ی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، پەیەدە تورکیای تۆمەتبار کرد بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی ناپاڵم و فۆسفۆڕی سپی لە هێرشەکانیدا.

س.ح